خانه | پست الکترونیک | آرشیو

صدایی دیگر = ده نگێکی جیاواز

تماس بانویسنده ازطریق ایمیل:tarikeredemokrat@yahoo.com


"گەر گڵاشم کوردەواری ئێوە خۆش"(بابه تێک له سه ر هێمن و نه یارانانی)

 بۆ پێناسە کردنی کۆمەڵگای دوا کەوتو هۆیەکان زۆرن. لەم کورتە نووسراوەیە دا بڕوا ناکام بکرێ یەکە یەکە ئاماژەیان پێ بکرێ. هەر وەکی دەزانین ژیانی مرۆڤ تژەیە لە رووداوی تاڵ و شیرین. نە رووداوە تاڵەکان لە بیر دەچن و نە رووداوە شیرینەکان. تەمەنی گەنجی مرۆڤ وێنەی بەهاری ژیانە کە بە باشی هەستی پێ ناکەی و قەدری نازانی.
دەخوازم باسی رۆژێکی رەشتان بۆ بکەم، ئەو رۆژەی کە وێنەی خوێن بە جەستەم دا دەگەڕێ و قەت لە بیرم ناچێ.
وێڕای چەند کەسێک لە دۆستان لە شاری مەهاباد، چوار رێگای ئازادی، تریکەی نیوەڕۆ دەبو راوەستابوین و باسی رووداوەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتمان دەکرد کە لە پڕ کەسێکی جیهاندیدەی بەساڵاچوو هاتە لامان و گوتی:
"کوڕینە دەزانن مامۆستا هێمن کۆچی دوایی کردووە و خەریکە تەرمەکەی دەگاتە مەهاباد و قەرارە لە سەر شانی خەڵک بەڕێ بکرێ بۆ گۆڕستانی شار؟"
سەرەتا باوەرمان پێ نەکرد! بەڵام دوای چەند کاتژمێر دیتمان تەرمی پیرۆزی هێمن، شاعیر و فەیلەسووف گەیشتە چوارڕێگای ئازادی!
دارمەیتێکی کۆن و شکاو، لێفەیەکی شڕی کۆن (ئەو لێفەیەم لە ماڵی خۆی دیتبو)، و نزیکەی 100 کەسێک بە دانی دروشم گەیشتنە نزیکمان. ویستمان ئێمەش خۆ وەبەر دارەمەیت بدەین و لەسەر شانمان بەرەو گۆڕستان هەنگاو باوێژین کە لە پڕ چەند کەسێک گەنج و هەتا رادەیەک بە تەمەن، پڕ بەو شارە هاواریان کرد: "هێمن جاشە! هێمن جاشی میللییە! (قاسملو وای پێ دەگوتهێمن جاشە پیرەیە، هێمن سەر قافڵەی جاشانە!" (ئەو وشانەی کە شیاوی هێمن نین، فەرموودەی مەلا عەوڵای حەسەن زادەن).
لەوەها گیر و دارێکدا، ململانیی نێوان بەشدارانی بە خاک سپاردنی مامۆستا و فاڵانژەکانی دەمڕوت (کە دروشمی بژی حیزبی دیمۆکراتیان دەدا) تەرمی مامۆستای نەمر لەسەر شانی جەماوەر دەمەوڕووە کەوتە سەر عەرز و دارمەیەتیش بەلای دیکەدا بەربۆوە! خەڵکی توڕە و فاڵانژی ترسنۆک، خەڵکی چاو بە فرمێسک شەمشەکوێرە دەستەمۆ!
رۆژێکی رەش و کۆمەڵگایەکی خەوتو، شاعیری کۆماری کوردستان و ئاوا چارەنووسێک! لە کاتێکدا فاڵانژ لە ترسی جەماوەر رایان دەکرد، هۆنراوەی "ناڵەی جودایی"م وە بیر هاتبوو کە لە بەشێکی دا دەڵێ:

"گەر گڵاشم کوردەواری ئێوە خۆش"


سێ دەیە لە مەرگی دڵتەزێنی هێمن تێدەپەڕێ ئەو کەسانەی کە لە سەر ناوی دێموکڕات و لەسەر ناوی کرێکار لە ئۆردوگاکاندا قەتیس ماوەن هەنووکەش داوای لێبوردنیان لە هێمن نەکردووە و خۆر نابینن و قەتیس ماون لە سای سێبەرێ.



جەعفەر کەریمی
فەنلاند –
18.11.2012



+ نوشته شده در 24 / 9 / 1391برچسب:هێمن موکریانی,قاسملو,حیاکی, ساعت توسط دابراو |

منوی اصلی

دسته بندی خبر ها

درباره ی ما


ده نگێکی جیاواز له ناو حیزبی دێموکرات صدایی متفاوت از درون حزب دمکرات

آرشیو

نویسندگان

پیوند های وبلاگ

لینک های روزانه

امکانات

آمار وب سایت:  

بازدید امروز : 12
بازدید دیروز : 0
بازدید هفته : 30
بازدید ماه : 338
بازدید کل : 219629
تعداد مطالب : 226
تعداد نظرات : 156
تعداد آنلاین : 1


خدمات وبلاگ نویسان
قالب وبلاگ - یاس تم

صفحه قبل 1 2 3 4 5 ... 23 صفحه بعد

کلیه ی حقوق مادی و معنوی وبلاگ tarikere محفوظ می باشد.
قالب وبلاگ - بازی آنلاین - طراحی سایت

بازی آنلاین

بازی آنلاین

عکس

طراحی سایت

ابزار وبلاگ

قالب وبلاگ

موسیقی بی کلام

دانلود اندروید

گرافیک - ابزار طراحی

برترین مطالب